AP ١٤٠٢ گوڵان ٣ ٠٩:٤٣

وتەبێژی هەسەدە:

کوردی سووریا دەنگۆی هاوکاری لەگەڵ ئۆکراینا لە دژی ڕووسیای وەدرۆ خستەوە

کوردی سووریا دەنگۆی هاوکاری لەگەڵ ئۆکراینا لە دژی ڕووسیای وەدرۆ خستەوە

بەرپرسێکی باڵای سەربازی کوردی سووریا بەشداری هەسەدە لە پیلانی نهێنی سەربازیی ئۆکراینا لە دژی هێزەکانی سەربازی ڕووسیا لە سووریای وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست پاگەندەی کردووە بەڵگەیەکی بەتواوەتی نهێنیی ئەمریکای دیوە، نووسیویە ئۆکراینا هەندێک پیلانی بۆ هێرشی نهێنی بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا بە بەکارهێنانی یارمەتی شاراوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک داڕشتووە بەڵام دواتر ئەو پیلانەی ڕاگرتووە. وتەبێژێکی ئەو گرووپە ئەو ڕاپۆرتەی ڕەت کردووەتەوە و وتوویە هێزە کوردییەکان، لە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا لایەنگری هیچ لایەنێک نییە.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتوویە کە ئەو بەڵگەگەلە ڕاست نین و هێزە کوردییەکان هەرگیز لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، لایەنگری هیچ کام لە ئەو دوو وڵاتە نیە.

ڕۆژنماەی واشنتۆن پۆست لە شرۆڤەی ئەو بەڵگەیە نووسیویە کە وادیارە ئامانجی ئۆکراینا، دروست کردنی مەیدانێکی شەڕی نوێ ، هەزاران مایل دوورتر لەشەڕ لە ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی تێچوو و خەسار لە ڕووسیا و گرووپی میلیشیای واگنێر بووە کە لە سووریاش چالاکە تا بەم شێوەیە مسکۆ هان بدات بۆ گۆڕینی شێوەی چنینی هێز و سەرچاوەکانی لە ئۆکراینا.

واشنتۆن پۆست نووسی زلنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکراینا کۆتاییەکانی پاییزی ڕابردوو، فەرمانی دا پلانێک لە ئەو بارەوە دابڕێژرێت بەڵام بەڵگە ئاشكرا کراوەکە کە بە گوێرەی زانیاریەکان لە مانگی دواتری نووسراوە، بە شێوەی چڕوپڕ شێوەی داڕشتنی ئەو گەڵاڵە و هەروەها چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی ئەو گەڵاڵە لە ئەگەری بووژانەوەیی لە کیەف شرۆڤە کراوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵگە ئەفسەرانی سیستەمی هەواڵگری سەربازی وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا دەیانەویست هێرشەکان بە شێوەیەک دابڕێژن کە بتوانن نکۆڵی بکەن لە ڕۆڵی خۆیان تێیدا.

News ID 45770

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha