AP ١٤٠٢ گوڵان ٣ ٠٩:٢٩

ئەلمانیتۆر ئاشکرای کرد:

پێشنیاری ئاشتیی کورد بە دیمەشق هاوکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی

 پێشنیاری ئاشتیی کورد بە دیمەشق هاوکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی

هاوکات لەگەڵ هەوڵی هەندێک وڵاتای عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق، کوردەکانی ئەو وڵاتەش بۆ ئاشتی لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد هەنگاویان ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوکات لەگەڵ هەوڵی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی سووریا، بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

بەدران چیا کورد، لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا سەبارەت بە هۆکاری هاوکاتیی پێشنیاری کوردەکان بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق و هەوڵی هەندێک وڵاتی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی سووریا، بە گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆری وت کە هەنگاو هەڵگرتنی وڵاتانی عەرەبی و گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، گۆڕانکاری و لێکدانەوەکانی گۆڕیوە.

بەدران چیا وتی کە کوردەکان داوای گفتوگۆی سووری-سووری دەکەن ئاڵبەت بە پاڵپشتی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا و گەڕانەوەی سەقامگیری بە ئەو وڵاتە.

بەرپرسێکی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە ئەلمانیتۆری ڕاگەیاندووە کە واشنتۆن دژایەتییەکی لەگەڵ ئامادەیی ڕاگەیاندنی کوردی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق نییە.

News ID 45769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha