بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕێبەرانی گرووپی حەوتی وتووە تۆمەتی بێ بنەما و درۆینە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەن و هەڵوێستی راستیبینانەیان هەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە کە وڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت لەبری وڵامدەر کردنی ئەمریکا بە هۆی یاسا بەزێنی ئاشکرا بە بۆنەی کشانەوەی تاک لایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی، پێشێل کردنی بریارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش و سەپاندنی گەمارۆی نامرۆڤانە لە سەر گەلی ئێران تۆمەتی بێ بنەما لە بەرنامەی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی ئێران دەدەن.
Your Comment