بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی لیژنەکە لەگەڵ سودانی باسی ڕاگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کراوە.
وەک لە هەواڵەکەی میدیای یەکێتیدا هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا سودانی وتویەتی ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە و لەگەڵ تورکیا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن لەو بارەیەوە.
لە ٢٥ی ئازاری ئەمساڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی دادگای پاریسی لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردووەتەوە. تورکیاش وتی، "رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین."
دواتر بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگیرا و بڕیارە لە دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر تەواوی پرسەکان هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
Your Comment