AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٧ ٠٨:٤٣

ئیرەوانی نوێنەری ئێران خوێندیەوە؛

ناڕەزایەتی ئێران بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل

ناڕەزایەتی ئێران بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل

ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەر ۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە سووریا و فەلەستینی پێشێل کردنی یاسا نیودەوڵەتییەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئیران ڕۆژی چوارشەممە بەناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و ئانتۆنیۆ گۆرتێرش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هیرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو ڕاوێژکاری ئێرانی و نمانەی ئاشکرای دەستدرێژی بەردەوامی ئیسرائیل و پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان لە خاکی سوریا وەسف کرد.

لە ئەو نامەیەدا جەخت کراوە، ئیسرائیل درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی لە دژی سووریا بە بێ ئەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ جۆرە سزایەکی بۆ لەبەرچاو بگرێت.

نوێنەری ئیران وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ ڕوانگەی دووفاقەیی خۆی بنێتە لاوە و بە ئیدانە کردنی ڕاشکاوانەی پێشێل کرانی یاسا نیودەوڵەتییەکان، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

News ID 45579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha