بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە تویتێکدا نووسی: ئیسرائیلییەکان لە شەپۆلی یەکگرتنەوە لە جیهانی ئیسلام و شڵەژاویی ناوخۆیی خۆی سەری لێشێواوە
ناوبراو زیادی کرد: سووکایەتی و هیرشی سەربازانی ئیسرئیل بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینییەکان وێنەگەلێکی دڵتەزێنی دروست کرد کە ئەنجامی هەڵسوکەوتی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤە کە چاویان لە ئاستی جەنایەتەکانی ئیسرائیل نووقاندووە.
Your Comment