AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٦ ١٦:٢٥

وەزیری ناوخۆی ئێران:

هێرشی میکرۆ درۆن بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان پشت ڕاست ناکەمەوە

هێرشی میکرۆ درۆن بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان پشت ڕاست ناکەمەوە

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: هێرشی میکرۆ درۆن بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان پشت ڕاست ناکەمەوە و دەبێ بەدواداچوونی وردتری بۆ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران هەواڵی بڵاو کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهانی پشت ڕاست کردەوە.

وەحیدی بە هەواڵنێرانی وت ناتوانم ئەو دەنگۆیە پشت ڕاست بکەمەوە و دەبێ لێکدانەوەی ورد و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەمە هەواڵێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە گوایە میکرۆ درۆنێک ویستوویە هێرش بکاتە سەر ناوەندێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان کە شکستی هێناوە.

News ID 45574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha