بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، لە دووهەمین ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزان، لایەنگرانی گرووپێکی توندڕەو لە دانیمارک ناسراو بە پاتریوتس لایو، لە درێژەی سووکایەتییەکان بە قورئان، بەرگێک قورئانیان لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە کۆپێنهاگ ئاگر تێبەردا.
دوابەدوای ئەو سووکایەتییە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەوڵ و هەروەها سووکایەتی بە ئاڵای ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد.
لە بەشێک لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە کە دەکرانی مۆڵەت بۆ ئاوەها هەوڵێک لەژێرناوی ئازادی بەیان بە هیچ لەونێک قبووڵ کراو نییە. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ناڕەزایەتی و ڕەخنەی قووڵی خۆیی بە بەرپرسانی دانیمارک ڕاگەیاندووە.
Your Comment