بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان خەسروی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات بە چەواشەکاری و هەڵاتن لە پاشهاتەکانی داگیر کردنی نایاسایی بەشێک لە خاکی سووریا ، تۆمەتی وا لە ئێران بدات کە راست نییە.
وتیشی: واشنتۆن ناتوانێ بە قەیران نانەوەی ساختە و درۆدان، بەرەنگاربی ئاسایی و یاسایی وڵاتە داگیر کراوەکان لە گەڵ داگیرکەری ئەمریکایی بە وڵاتانی ترەوە نیسبەت بدات.
زیادیشی کرد: ئێران بۆ بەرەنگاریی تیرۆریزم و جێگیر کردنی ئاسایش لە سووریا ، تێچووی زۆری داوە و دژی هەر کارێکە کە پاوەجێی ئەو وڵاتە بخاتە مەترسیەوە.
هەرەشەشی کرد کە هەر جۆرە بیانوویەک بۆ هێرش کردنە سەر بنکە سەربازییەکان کە بە خواستی دەوڵەتی سووریا و بۆ بەرەنگاریی تیرۆریزم و هۆکارانی دغش لە خاکی ئەو وڵاتە کراوەتەوە، بێ درەنگ وڵامی بەرانبەر دەدرێتەوە.
Your Comment