AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ٢١:١٦

سکرتێری حزبوڵڵای لوبنان:

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان بوو

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان بوو

لە پەیامێکدا سکرتێری حزبوڵڵای لوبنان سەرەخۆشی لە ڕێبەری شۆڕش کرد بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەرییان، و دوعای تەمەن درێژی بۆ ڕێبەری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئەلمەنار، "سەید حەسەن نەسروڵڵا"، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان، لە پەیامێکدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی، سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" و شاندی یاوەری لە کەوتنەخوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرەی هەڵیانگرتبوو دەربڕی.

نەسروڵڵا وتی: لەم پەژارەیەدا هاوخەمتانین، ئێوە سەرکردایەتی ئوممەتی ئیسلامی دەکەن لە شەڕە سەختەکەیدا لە دژی زلهێزە خۆبەزلزانەکان. هەموو دڵنەوایی ئێمە، ستەملێکراو و خەباتکارانی بەرخۆدان و جەنگاوەرەکان، هیوای بوونی ئێوە و سەرکردایەتی ژیرانەتان.

لە خوای گەورە داواکارم تەمەنتان درێژ بکاتەوە، یارمەتیتان بدات بەرگەی ئەم خەمە بگرن و سەبوری کەسوکاری (ئەم شەهیدانە) بدات.

نەسروڵڵا درێژەی بە قسەکانی دا: حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی ئێران لە هەموو کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا ئاڵای بەرگری لە بەرخۆدانی هەڵگرت.

News ID 50261

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha