AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ١٧:٥٨

سبەینی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات؛

دوایین زانیاری لەسەر ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ناشتنی تەرمی سەرۆک کۆماری شەهید

دوایین زانیاری لەسەر ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ناشتنی تەرمی سەرۆک کۆماری شەهید

ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ناشتنی تەرمی شەهیدانی ڕووداوی بەربوونەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید "سید ئیبراهیم ڕەئیسی" و هاوەڵەکانی سبەی کاتژمێر ٩:٣٠ لە گۆڕەپانی شەهیدانی تەورێزەوە بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێوەدەچێت و لەوێشەوە دەگاتە تاران .

بەدواداچوونەکانی پەیامنێرەکەمان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەپێی پلانەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە تەرمی پیرۆزی حوجەتولئیسلام "سید ئیبراهیم ڕەئیسی" لە شاری قوم پیرۆز بەڕێدەکرێت بەرەو مەشهەد و لەوێ لە تەنیشت بارەگای ئیمام ڕەزا ئەسپاردەی خاک دەکرێت.

بڕیارە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە تاران نوێژی جەنازە لەسەر شەهیدانی ڕووداوی بەربوونەوەی کۆپتەر بکات.

News ID 50257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha