بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە ئەگەری دیداری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان قسەی کرد.
ناوبراو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی مێدیایی سپۆتنیک، دیدار لەگەڵ هاوتا تورکیایی خۆیی بە چوونە دەرەوەی سەربازانی تورکیا لە خاکی سووریا و دەست هەڵگرتنی ئەنقەرە لە پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان وەسف کرد.
بەشار ئەسەد وتی: مەرجی دیدار لەگەڵ ئەردۆغانی گەییشتن بە قۆناغێک کە تورکیا بە شێوەی ئاشکرا، ئامادەی چوونە دەرەوەی تەواو لە خاکی سووریا بێت و دەست لە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستەکان هەڵبگرێت و دۆخی سووریا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پێش شەڕ و تەنیا بە ئەو مەرجەیە کە ئامادەم لەگەڵی دیدار بکەم.
هەروەها سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد کە زیاد بوونەوەی ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ناو خاکی سووریا، لەوانەیە لە داهاتوودا زەرووری بێت چونکوو بوونی ڕووسیا لە سووریا پێوەندی بە هاوسەرنگی بەهێزەوە لە جیهان هەیە.
بۆچوونی ئێوە