بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەمالوەندی ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕابردوودا و لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا، پانزدە ڕاپۆرتی ئاژانسمان هەبووە کە نیشانی دەدا ئێران بچووکترین لادانێکی لە بەڵێنەکانی خۆی نەبووە چ کەسێک بووە هۆی ئەوەی کە ئەو دۆخە بگۆڕدرێت؟
ناوبراو زیادی کرد: نابێت ئەوە لەبیر بکەین. ئەورووپییەکان سەرەتا لە بەیاننامەکانی خۆیاندا لە ئەمریکا بەبۆنەی چوونە دەرەوەی لە ڕێككەوتنی ناڤۆکی ڕەخنەیان دەگرت، بەڵام ئێستا بە لەونێک قسە دەکەن کە گوایە ئێران بەرپرسی دۆخی ئێستایە.
کەمالوەندی سەبارەت بە ڕوانگەی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتەکانیدا وتی: کێشەی ئێمە ئەوەیە کە ئاژانس، هەم لە ناڵ دەدات و هەم لە بزماریش. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەوەی کە بە قسە دەیڵێنی وەکوو ئەوەی کە لە کۆبوونەوە تەکنیکییەکانی شۆرای حوکا، بە شێوەی نووسراو بینووسنەوە، بەڵام بەداخەوە ئاوەها نییە.
Your Comment