بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە میدیای حزبەکەی وتووە "زیاتر لە 666 پڕۆژە بەگوژمەی زیاتر لە نیو تریلیۆن دینار لە پارێزگای دهۆک جێبەجێکراون".
عەلی تەتەر وتیشی: "بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکارییە لە دهۆکە.
عەلی تەتەر ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە بوونی گەریلای پەکەکە لە بەرزاییەکانی پارێزگاکە، پەنابەر و ئاوارەکانیش فشارێکیان دروستکردووە، چونکە 25٪ی خەڵکی پارێزگاکە پێکدەهێنن و ئەوانیش پێویستییان بە کار هەیە.
Your Comment