AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٦ ٠٩:٢٢

بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا:

نابێت ئیزن بدرێت نەوتی عێراق هەناردە ئیسرائیل بکرێت

نابێت ئیزن بدرێت نەوتی عێراق هەناردە ئیسرائیل بکرێت

وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا جەختی کرد کە نابێت ئیزن بدرێت نەوتی عێراق هەناردەی ئیسرائیل بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، نەسر شمری وتەبێژی نوجەبا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە شرۆڤەی هۆکارەکانی دژایەتی گرووپەکانی بەرخۆدان لەگەڵ چێ کردنی هێڵی بۆری بەسرە-عەقەبە ڕایگەیاند: عێراق هەندێک ناوەندی بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ تورکیا، کەنداوی فارس و وڵاتانی دیکە لە بەردەستدایە و بەم پێیە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئامانج لە داکۆکی لەسەر چێ کردنی ئەو هێڵە بۆرییە، گەیاندنی وزەی هەرزان بۆ ئیسرائیلە.

ناوبراو زیادی کرد: هەمووان دەزانین کە میسر و ئوردن، نەوتی ئێمە دەگرن و لە ژێر نرخی بازاڕ بە ئیسرائیلی دەفرۆشن؛ دانوستانێکی هاوبشێوەش لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام ددەدرێت. سوودی ئەو بازرگانییە خەرجی کوشتنی منداڵانی فەلەستین، لوبنان و سووریا دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەوڵەتی عێڕاق هێشتا نەیتوانیوە پاساوێکی باوەڕپێکراو بۆ ئەو گەڵاڵە پێشکەش بکات، جەختی کرد: بە پێی کەڵکوەرگرتنی ئاوەژپی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، ئەبێ بە وردی لێک بدرێتەوە کە ئەو هێڵە بۆرییە واتا بەسرە-عەقەبە ب ۆچی بەکار دەهێنرێت و چ سوودێکی هەیە.

News ID 45105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha