AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٧ ١٠:٣٢

جۆلانی دەیان تیرۆریستی بیانی بە نهێنی لە سووریا ئازاد کرد

جۆلانی دەیان تیرۆریستی بیانی بە نهێنی لە سووریا ئازاد کرد

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لە ئازادکردنی دەیان تیرۆریستی بیانی لە زیندانەکانی سووریا کرد کە لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانیەوە ڕاگیراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی زیاتر لە 50 تیرۆریستی بیانی ئازاد کردووە کە لە دوای کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە شارە کەنارییەکانی سووریا دەستبەسەر کرابوون.

ئەو تیرۆریستانە کە باسی لێوە دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە حەوت زیندانی سووریا ئازاد کراون؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڵگەی تۆکمە سەبارەت بە تێوەگلانیان لە کوشتنی ژن و منداڵانی سووریادا بڵاوکراوەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگەنامە و ڤیدیۆیانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، بووە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی جۆلانی بە فەرمی دەستگیریان بکات بەهۆی زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی تووڕەیی ناوخۆیی لە سووریا و ڕای گشتی لە جیهاندا، بەڵام ئەم توخمانە بە بێدەنگی لە زیندان ئازاد کراون.

News ID 54518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha