AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٥ ١٨:١٢

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی چین:

بەڵگەی گشتی هاوبەشی ستراتیژیکی ئێران و چین نمانەی ورەی گەشەی دوو وڵاتەکەیە

بەڵگەی گشتی هاوبەشی ستراتیژیکی ئێران و چین نمانەی ورەی گەشەی دوو وڵاتەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بەڵگەی گشتی هاوبەشیی ستراتیژیکی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و جینی نمانەی ورەی دوو وڵاتەکە بۆ گەشەی پێوەندییەکان وەسف کرد و لەسەر زەروورەتی هەوڵی دوو وڵاتەکە بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە لەسەر داوای فەرمی سەرۆک کۆماری چین لە ەرووی شاندێکی باڵای ئابووری و سیاسی چووەتە چین، لە دیدار لەگەڵ لی که چیانگ سەرۆک وەزیرای چین بەڵگەی گشتی هاوبەشی ستراتیژی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و چینی نمانەی ورەی دوو وڵاتەکە بۆ گەشەی پێوەندییەکان وەسف کرد و لەسەر زەروورەتی هەوڵی دوو وڵاتەکە بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی جەختی کرد.

ناوبراو بە گرینگ وەسف کردنی ڕوانگەی چەند لایەنەیی وەکوو تەوەری هاوبەش لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی دوو وڵاتەکە، لەسەر گرینگایەتی تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکانی ئێران و چین لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان جەختی کرد.

سەرۆک وەزیرانی چینیش لە درێژەدا بەڵگەی گشتی هاوبەشیی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتەکە لەوانە دەستکەوتەکانی ڕێککەوتننامەی نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و لە سەر ویستی پەکین بۆ جێبەجێ کردنی تەواو و هەروەها تۆکمە کردنەوەی هاوکاریی و هاوئاهەنگییەکان لەگەڵ تاران لە درێژەی بەردەوام بوونی ڕەوتی گەشەی پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

لی که چیانگ هەروەها بە ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە لە سەر زەروورەتی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ گەشەی ئاسایش لە درێژەی دابین کردنی بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

News ID 45103

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha