ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای هاتنی بوومەلەرزە بەربڵاوەکەی تورکیا و لاواز بوونی دەوڵەتی تورکیا بۆ فریاکەوتن، ڕەخنەیەکی زۆر بەرەوڕووی ئافاد یان ڕێکخراوی ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکانی تورکیا بووەتەوە. باریش پەهلەوان ڕۆژنامەنووسی تورکیایی دەنووسێت کە ئافاد کەمپەینی کۆ کردنەوەی یارمەتی زۆر دەخاتە ڕێ بەڵام دیوانی موحاسبات هیچ جۆرە شوێنگیرییەک سەبارەت بە خەرج کردنی ئەو تێچووە ئەنجام نادات و هەروەها بودجەی 2.6 ملیار لیری ئەو ڕێکخراوە لە کوێ خەرج کراوە کەس ئاگای نییە.
لەلایەکی تریشەوە ڕۆڵی کەم و لاوازی سوپای تورکیا لە ڕەوتی یارمەتی گەیاندنیش بووەتە هۆی تووڕەیی زۆربەی لایەنەکان.
بوومەلەرزە و یاری سیاسیەکان کە لە تورکیا کۆتایی نایە
کاردانەوەی سیاسەتوانانی تورک بۆ ڕووخاندنی کردەوەی یکتر درێژەی هەیە و ناوچە بوومەرلەرزەلێدراوەکان لە کردەوەدا بووەتە بەستێنی ئاڵۆزییە سیاسییەکان. کەمال قلیچدار ئۆغڵووڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلان یەکێک لە ئەو سیاسەتوانانەیە کە لە هەر دەرفەتێک بۆ ڕەخنە لە ئەردۆغان کەڵکوەردەگرێت. قلیچدار ئۆغڵوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وتی کە بوومەلەرزەکە زۆر گەورە بوو بەڵام گەورەتر لە ئەوە بێ بەرنامەیی، نەبوونی هاوئاهەنگی و نەشیاوی دەوڵەتە و لە درێژەدا جەختی کرد کە پارتی داد و گەشە لە 22 ساڵی ڕابردوودا پارەیەکی زۆری لە ژێر ناوی ماڵیاتی بوومەلەرزە لە خەڵک ئەستاندووە بەڵام خەرجی بواری دیکەی کردووە. محەرەم ئینجە ڕێبەری پارتی مەملەکەت و مرال ئاکشنر ڕێبەری پارتی باشیش ڕێک هەر ئەو ڕەخنەیەیان هێناوەتە ئاراوە.
کەڵکوەرتنی ئەردۆغان لە دۆخەکە بۆ هەڵبژاردنەکان
بەڵام سەرۆک کۆماری تورکیا هەر ڕۆژ لە نێوان قسەکانیدا جەخت دەکات کە ماڵی هاووڵاتیانی بوومەلەرزەلێدراو لە ساڵێکدا چێ دەکرێتەوە. بەڵام بە ورد بوونەوە دەبزانرێت کە 10چێ کردنەوەی پارێزگا لە ماوەی یەک ساڵدا کارێکی نەکراوە.بەڵام وادیارە جەختی بەردەوام ئەردۆغان لایەنی هەڵبژاردنیی هەیە تا بەو شێوەیە کۆمەڵگا هویادار بکاتەوە.
مهمت یەڵماز نووسەری ماڵپەڕی هەواڵی تی 24 لە ئەو بارەوە دەنووسێت: گرینگ نییە کە وڵات بسووتێت، کۆنترۆڵ کردنی ڕای گشتی کۆمەڵگا بۆ ئاکپارتی زۆر گرینگترە.
بەرنامەی ڕۆژاوایی ئەردۆغان کە بە هاتنی بوومەلەرزەکە تێک درا
یەکێک لە هەوڵە جێ سەرەنجەکانی دەوڵەتی ئەنقەرە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە بواری سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو. ئەردۆغان هەمیشە تێکۆشیوە بە هۆشداریی و ئۆلتیماتۆم بە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە بیانووی جیاواز، سەروەریی وڵاتی تورکیا سەربەخۆ نیشان بدات. لە هەمان پێوەندیدا دەوڵەتی تورکیا چەندین جار بە بۆنەی پاڵپشتی وڵاتانی ئەورووپی لە بە قسەی ئەوان گرووپە تیرۆریستییەکان کاردانەوەی نیشان داوە. بەڵام بوومەلەرزە بووە هۆی ئەوەی کە ئەردۆغان لە جیاتی ڕەخنەی توند دەستەوداوێنی وڵاتانی ئەورووپی بێت. بەدڵنیاییەوە ئەوەش بۆ پارتی داد و گەشە زۆر ناخۆشە.
تا ئێستا گرینگترین فاکتۆری دیاریکەر لە چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی تورکیا پرسی ئابووری و هەڵاوسان بوو بەڵام لەمەوبەدوا بوومەلەرزەکەش دەبێتە گرینگترین کێشەی پارتی دادو گەشە و تەنانەت کارناسانی ئەو ئەگەرە دادەنێن کە دەوڵەت بە بیانووی بوومەلرزە کاتی هەڵبژاردنەکان دوا بخات.
Your Comment