بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی سێشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بە ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی لە گەل و حکومەتی سووریا ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە ڕۆژانی سەختدا لە پاڵ گەل و حکومەتی سووریا بووە و ئێستاش بۆ گەیاندنی یارمەتی بەپەلە بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی سووریایی ئامادەیی هەیە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریاش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە دەسخۆشی لە پێوەندی و دەربڕینی هاوخەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە ئەمە یەکەم بوومەلەرزە لە سووریا لە 250 ساڵی ڕابردوویە، داوای کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئێران بۆ فریاکەوتنی باشتر بە بوومەلەرزەلێدراوانی کرد.
Your Comment