AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٦ ١١:٠٢

سەرۆک کۆماری ئێران:

پێداویستییەکانی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خۆی دابین دەکرێت

پێداویستییەکانی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خۆی دابین دەکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پێداویستییەکانی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خۆی دابین دەکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمرۆ لە دیداری خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خۆی لە کەمپی شارۆچکەی وەلیعەسەری ئەم شارە وتی: ئەرکی دەوڵەت و هەموو بەرپرسانە یارمەتی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو بدەن.

وتیشی: ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین و نابێت ڕێگە بدەین خەڵکی ئێمە تووشی کێشە بن،و دەبێ پێداویستییەکان دابین بکرێن و کێشەکان چارە بکرێن.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 ریشتەر رۆژی سێ شەمە 8 ی رێبەندان شاری خۆی هەژاند و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و بریندار بوونی سەدان کەس لەدگەڵ رووخانی ماڵ و بیناکان لە گوندەکان و شاری خۆی.

News ID 45003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha