AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٣ ١٧:٥٢

وتەبێژی وەزارەی دەرەوە رایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە پاگەندەکان سەبارەت بە ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن

کاردانەوەی ئێران بە پاگەندەکان سەبارەت بە ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەناردە کارانی چەک بۆ هێرشبەران و یارمەتیدەرانی ستەم لە خەڵکی یەمەن، لە پێگەیەکدا نین کە تۆمەت لە کەسانی دیکە بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتەرەکەیدا بە ڕەت کردنەوەی بڵاو کردنەوەی هەواڵی دۆزینەوەی چەکی نێردراوی ئێرانی بۆ یەمەن لەلایەن هێزە تایبەتەکانی فەڕەنساوە لەلایەن، وتی: ئەو دەستە تۆمەتانە بە ئەنگێزەی سیاسی و ناونیشانی هەڵە بە ڕای گشتی جیهان دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتی: وڵاتگەلێک کە بە شێوەی ئاشکرا و لە چوارچێوەی دانوستانی سەربای لە ڕێگای فرۆشی چەک و یارمەتی هەواڵگری بە وڵاتانی هێرشبەر بۆ سەر یەمەن و یارمەتی بە ستەم لە دژی خەڵکی ئەو وڵاتە دەستێوەردان و بەرپرسیارێت یڕاستەوخۆیان هەیە، لە پێگەیەکدا نین کە تۆمەت لە کەسانی دیکە بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەو وڵاتانە باشتر وایە لە جیاتی دانی ناونیشانی هەڵە و هەڵاتن لە ژێر باری بەرپرسیارێتی خۆیان لە شەڕی سەپێندراو لە دژی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن، هەرچی خێراتر کۆتایی بهێنن بە ڕوانگەی بەرژوەندی خوازانەی خۆیان لە شەڕی ستەمکارانە.

News ID 44983

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha