AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٠ ١٤:٢٣

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان:

کتێبی” زانستنامەی شانۆ” لە کوردستان بڵاو کرایەوە

کتێبی” زانستنامەی شانۆ” لە کوردستان بڵاو کرایەوە

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: کتێبی دوو بەرگی شانۆ لە کوردستان لە کۆمەڵە بەرگەکانی زانستنامەی فەرهەنگ، هونەر و شارستانییەتی کوردستان لەلایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: لە درێژەی بەرهەم نووسراوەکان حەوزەی هونەری کوردستان و لە چوارچێوەی کۆمەڵە زانستنامەی فەرهەنگ، هونەر و شارستانیەتی کوردستان کتێبی بەنرخ و گشتی “شانۆ لە کوردستان” لە دوو بەرگدا بە هاوکاری ڕێکخراوی بەڕێوەبرایەتی و پلانڕێژی کوردستان بڵاو کرایەوە و ژمارەی بەرگەکانی زانستنامەی کوردستان گەییشتە 10 بەرگ.

ناوبراو وتی: لە ئەو بەرهەمە دوو بەرگییەدا کە بە هەوڵی ژن و مێردێکی هونەرمەندی بواری شانۆ واتا عوبەید ڕوستەمی و بەهار لتافەتیان بە سفارشی حەوزەی هونەری کوردستان نووسراوە و وێڕای شرۆڤەی تەواوی لانکەی شانۆ لە کوردستان و ڕێوڕەسمە فەرهەنگی و هونەرییە هاوپەیوەندەکان بە شێوەی چڕوپڕ، شانۆی لە شارە جیاجیاکانی پارێزگا تاوتوێ کراوە.

ئەمینی وتیشی: کتێبی "شانۆ لە کوردستان" لەلایەن بڵاوگەی پرهیب لە دوو بەرگدا بڵاو کراوەتەوە و بەزوویی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕوونوێنی دەکرێت.

News ID 44941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha