AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٨ ١٦:٠٤

سەرکردەیەکی جەهادی ئیسلامی :

ئۆپراسیۆنی قودس کارتۆنی بوونی هێزی رژێمی زایۆنی نیشان دەدات

ئۆپراسیۆنی قودس کارتۆنی بوونی هێزی رژێمی زایۆنی نیشان دەدات

سەرکردەیەکی جەهادی ئیسلامی فەلەستین رایگەیاند: ئۆپراسیۆنی قودس جارێکی تر کارتۆنی بوونی هێزی رژێمی زایۆنی نیشان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی دڕندانەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئوردووگای جەنین لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا و شەهادەتی لانی کەم 9 فەلەستینی و بریندار بوونی 20 کەس، بووە هۆی کاردانەوەی بەرفراوانی هێزەکانی بەرخۆدان.

لەمبارەوە داوود شەهاب یەکێک لە ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین وتی: گرینگترین ئامانجەکاتی ئۆپراسیۆنی قودس کە شەوی ڕابردوو ئەنجام درا و بووە هۆی مەرگی 8 هێزی ئیسرائیلی، ئەوەیە کە نیشانی دا هێز و توانایی ئیسرائیل کارتۆنیە .

وتیشی: ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ گەلی فەلەستین کە گعنجێک بە تەنیایی و بە چەکێکی ئاسایی دەتوانێ لە 20 خولەکدا تۆڵەی جەنین بکاتەوە لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل بۆ دەستبەسەر کردنی گەمجێک دەبێ یارمەتی لە هێزی ئاسمانی بگرێت.

راشیگەیاند کە ئەم ئۆپراسیۆنە وەک زللەیەک بوو لە دەموچاوی بەرپرسانی ئەمنی ڕژێمی زایۆنی و ناتوانی ئەوان لە ئیدارەی ئەو ناوچە.

News ID 44915

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha