AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٥ ١١:١١

بریتانیا باڵوێزی خۆی لە ئێران بانگ دەکاتەوە

بریتانیا باڵوێزی خۆی لە ئێران بانگ دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە بیانووی لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری سیخوڕی ئێرانی- بریتانیایی ڕایگەیاند کە لەندەن باڵوێزی خۆی بە شێوەی کاتی بۆ ئەنجامی هەندێک گفتوگۆ لە تارانەوە بانگ دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە جەیمز کلۆرلی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە کاردانەوەی دەستێوەردانانە بە لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری سیخوڕی ئێرانی- بریتانیایی کە بە تۆمەتی افساد فی الأرض و هەوڵی بەربڵاو لە دژی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی ئێران بەرەبەیانی دوێنێ لە سێدارە درا، لە بانگهێشت کردنەوەی باڵوێزی خۆی لە تاران بە شێوەی کاتی هەواڵی دا.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بۆ ئەنجامی هەندێک گفتوگۆی زیاتر دوای لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری باڵوێزی خۆمان بە شێوەی کاتی لە ئێران دەبەینە دەرەوە. وەڵامی ئێمە بە ئێران سنووردار بە ئێران نابێتەوە و خەریکی لێکدانەوەی هەوڵی زیاترین.

News ID 44759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha