AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٣ ٠٠:٠٣

بەشار ئەسەد:

مەرجی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆتایی هێنان بە داگیرکارییە

مەرجی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆتایی هێنان بە داگیرکارییە

نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و سەرۆک کۆماری سووریا پێکەوە دیداریان کرد و سەبارەت بە پێوەندی ستراتیژیکی دوو لایەنە و ڕێکارەکانی گەشەی ئەو پێوەندییە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا کەئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیمەشق لەگەڵ ئەلکساندەر لاورنتیۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و شاندی هاوڕێی کۆ بووەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی سانا، لە ئەو دیدارەدا لەسەر پێوەندی دوولایەنە و هەروەها دۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراو بەشار ئەسەد جەختی کرد کە شەڕی سیاسی و مێدیایی ئێستا لە توندترین حاڵەتدایە و چڕ بوونەوەی ئەو شەڕانە پێویستی بە سەقامگیری و شەفافیەتی زیاتر لە هەڵوێستە سیاسییەکانە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە کاردانەوە بە دۆسیەی ئەگەری دیداری بەرپرسانی باڵای سووریا و تورکیا وتی کە ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەو دیدارانە بۆ ئەوەی کە بگەنە ئەنجام ئەبێ لەسەر بنەمای هاوئاهەنگی و پلانڕێژی لە پێشەوە داڕێژراوی نێوان سووریا و ڕووسیا ئەنجام بدرێت تا بە گوێرەی بنەما نەتەوەییەکان بە تایبەتی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا و ڕاگرتنی پاڵپشتی لە تیرۆریزم، بگاتە ئەنجامی هەست پێکراو کە سووریا لە ئەو دیدارانە دەیەوێت.

News ID 44736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha