بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات رایگەیاند کە 13 کەس لە دەستوپەیوەندەکانی مووساد لە ناوخۆی ئێران دەستگیر کراون.
لەو راگەیێندراوەدا هاتووە بە موجاهەدەتی شەوانە ڕۆژی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان ، چوار تیمی سیخوڕی مووساد لە ناو خۆی ئێران ناسراونەتەوە.
لەو تۆڕەدا 23 دەستوپەیوەندی مووساد لە پارێزگاکانی تاران، ئەسفەهان، یەزد، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و گوڵستان ناسراونەتەوە و تا ئێستا 13 کەسیان لە ناوخۆی وڵات دەستبەسەر کراون.
ڕێکخراوەی سیخوڕی تیرۆریستی مووساد بە قۆستنەوەی کەشی ئاژاوەی ئەم دواییە لە هەندێ ناوجەی وڵات، بە نیاز بووە بەرپرسێکی سەربازی تیرۆر بکات و چەندین ئۆپراسیۆنی تێکدەرانە لە شارە گەورەکانی وڵات ئەنجام بدات.
Your Comment