AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٠ ١٢:٣٤

پڕۆژەکە هی ئەردۆغانە؛

تورکیا سەرقاڵە بە چێ کردنی شارۆچکە و گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین

تورکیا سەرقاڵە بە چێ کردنی شارۆچکە و گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین

دەوڵەتی تورکیا ٤٠ خانووی دیکە لە عەفرین داوەتە هاووڵاتیانی سووریایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دەوڵەتی تورکیا بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک لە شاری شران هەڵکەوتوو لە کانتۆنی عەفرین ٤٠ خانووی ناسراو بە بریکت واتا خانووە لە پێشەوە چێ کراوەکان بۆ پەنابەرانی ڕادەستی بنەماڵە سووریاییەکان کرد کە لە شوێنی دیکەوە هێنراون بۆ ئەو ناوچە.

بە پێی پاگەندەی تی ئاڕ تی، ئەو خانووانە بە یارمەتی کەسانێک چێ کراوە کە لە کەمپەینی ڕاگەیێندراو لەلایەن گرووپی Human Movie ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشداریان کردبوو.

گوک چمەن بەرپرسی ئەو کەمپەینە ڕایگەیاند کە گرووپەکەی لە پڕۆژەی چێ کردنی ١٠٠ هەزار خانووی بریکت کە لەلایەن ئەردۆغانەوە دەستی پێکردبوو، بەشداریان کردوە.

News ID 44705

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha