AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٥ ١٦:١٤

گواسترایەوە بۆ کوردستانی عێراق؛

نوێترین دزی ئەمریکا لە سووریا؛60 لۆری و تەنکەر گەنم و نەوت

نوێترین دزی ئەمریکا لە سووریا؛60 لۆری و تەنکەر گەنم و نەوت

لە نوێترین دزی ئەمریکاییەکان لە سووریا، 60 لۆری و تەنکەر گەنم و نەوتی ئەم وڵاتە بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دزیەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەمڕۆ پێنجشەمە ئەمریکاییەکان 36 تەنکەر نەوتیان لە ڕێڕەوی نایاسایی مەحموودیە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتیی حەسەکە بۆ باکووری عێراق گواتەوە.

هاوکات 24 لۆری گەنمیان لە ڕێڕەوی ئەلوەلید بۆ دەرەوەی سووریا گواستۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە خەساری ڕاستەوخۆی هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە 25.9 میلیارد دۆلارە کە لەم ڕێژەیە 19.8 میلیارد دۆلاری هی دزینی نەوت و گازی سووریا.

News ID 44653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha