بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ڕێورەسمی یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی سەردار حاجی حسێن ئیرلو وتی: بەرخۆدان هی ئەمرۆ نییە و راسپاردەیی پێغەمبەرە و فەرمانی خودایە.
وتیشی: وشەی بەرخۆدان ئەوەندە کاریگەریی بووە کە تەنانەت دوژمنەکانی ئێمەش بە ڕەمزەکەیان زانیوە. ئەمریکا و سەگی دەستەمۆی واتا رژێمی زایۆنی و هەندێ لە تڵپەکان وەکوو عەرەبستانی سعودی خستۆتە گیانی خەڵکی موسڵمان و حەوت هەزار میلیارد دۆلاریان لە رۆژاوای ئاسیا و ئێران کە لانکەی بەرخۆدانە خەرج کردووە بەڵام خەرج کردنەکەیان ئەنجامی نەبووە و ئەوان پێیان ناوەتە هەر گۆرەپانێک شکستیان هێناوە.
قائانی بە ئاماژە بە سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان لە سووریا، لوبنان ، فەلەستین، غێراق و یەمەن، وتی: سەیری هەر سووچێکی ناوچەکە دەکەین دەبینین گەلانی ناوچەکە بە سەروو گرتن لە مەکتەبی شۆڕشی ئیسلامی رێگای ژیانی سەربەرزانە فێر بوونە و خۆڕاگرییان کرد و سەرکەوتن.
ئاماژەشی دا کە عەرەبستانی سعوودی و تپڵە دەستوپەیوەندەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تەنانەت بەکاری دوژمنی لەگەڵ کردنیش ناین . دوژمن هەرچی زیاتر گوشار بخاتە سەرمان نیزامی ئێمە دەست هەڵگر نییە.
.
Your Comment