AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٨ ١٩:٣٢

وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئێران ئامادەیە پەیوەندییەکانی لە گەڵ عەرەبستان ئاسایی بکاتەوە

ئێران ئامادەیە پەیوەندییەکانی لە گەڵ عەرەبستان ئاسایی بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئامادەین کە درێژە بە گفتوگۆکانمان لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی بدەین و پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەرەکەی بۆ ئەردۆن و بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەغداد 2، وتی: ئێمە پێمان وایە کە کۆبوونەوەی دووەمی عێراق دەتوانێ هەنگاوی بەرەوپێش بێت. پەیامی سەرەکی ئەم کۆبوونەوە فوکووس لە سەر هاوکاری ناوچەیی بێ دەستێوەردانی بیانییەکانە.

وتیشی: بەردەوام پێشوازی لە گفتوگۆ و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ولاتانی دەڤەری کەنداوی فارس دەکەین. گفتوگۆی ئێمە لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی لە ڕێگای پێشووی خۆی بەردەوام دەبێت.

زیادیشی کرد: لە ڕێگای دیپلۆماسی فەرمیدا ئامادین هەر کات کە لایەنی سعوودی ئامادە بێت، پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە و باڵوێزخانەکانمان بکرێتەوە.

News ID 44472

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha