AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٤ ١٤:٤٣

ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت ڕاپۆرتی دا:

تورکیا خەساری جیدی لە ژێرخانەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان داوە

تورکیا خەساری جیدی لە ژێرخانەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان داوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی تورکیا، ژێرخان و دامەزراوە وزەییەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان خەساری جیایان بەر کەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر،لە یەک مانگ پێشەوە بەبەکارهێنانی جێتی شەڕکەر و درۆن هەوڵی بۆردمانی دامەزراوە سەربازی و سڤیلەکانی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داوە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بەوەی کە نەوتی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هۆشداریی دا ئەگەری هەیە دڕێژەی بۆردومانەکان ئەو ڕەوتە تووشی کێشە بکات. بۆردومانەکان بووەتە هۆی کەم بوونەوەی سووتەمەنی، ئاو و خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە ئەو ناوچەیە.

News ID 44430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha