بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین کە بە یاوەریی شاندیکی ئابووری هاتبووە تاران لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
ڕەئیسی لەو دیدارەدا وتی: هەندێ هەڵوێستی باس کراو لە سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری چین بۆ ناوچەکە بووە هۆی ناڕەزایەتی و گلەوگازندەی گەل و دەوڵەتی ئێ ان و داخوازیی جیدی ئێران ئەوەیە قەرەبوو بکرێتەوە.
وتیشی: بەرپرسانی دوو وڵات دەبێ هەوڵ بدەن بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان تاران و پەکین کە پێشتر واژۆ کراوە.
Your Comment