AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٩ ١١:٣٥

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ بورل:

وەڵامی گەمارۆ و دەستێوەردانەکان دەدەینەوە

وەڵامی گەمارۆ و دەستێوەردانەکان دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ بورل وتی: وەڵامی گەمارۆ و دەستێوەردانەکان دەدەینەوە. هاوکات لە ڕێگای هەنگاوی کۆتایی بۆ ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر نووسی:

لە وەڵام بە پێوەندییەکەی ئاغەی بورل، 70 خولەک قسەمان کرد. وتم بە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی بڵێن ئەگەر پێیان وایە کە دەتوانن بە گوشار و دروست کردنی ئامێر، لە دانوستانەکان خاڵی زیاتر وەردەگرن، زۆر هەڵە دەکەن. وەڵامی گەمارۆ و دەستێوەردانەکان دەدەینەوە. هاوکات لە سەر ڕێگای هەنگاوی کۆتایی ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیرین.

News ID 44384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha