دۆخی شارە رۆژاواییەکانی ئێران ئارامە/ قەرەبووی خەسارلێکەوتوانی نائارامییەکان دەکرێتەوە

وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کومیتەی لێکۆڵینەوە وتی: کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە ڕیزبەندێک لە کارەکانی گرتووەتە ئەستۆ و قەرەبووی خەسارەکان لە خەڵک لە ناو نائارامییەکانی ئەم دواییە شوێنگیری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە هەوڵەکان لە کومیتەی لێکۆڵینەوەی ئێران و ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوە، وتی: کۆمیسیۆنەکە ڕیزبەندێک لە کارەکانی لە ئەستۆ گرتووە؛ لەوانە ئاستی خەسارەکان کە لە خەڵک دراوە و سەبارەت بە کەسانێک کە بێ تاوان بوون و گیانی خۆیان لەنائارامییەکان لەدەست داوە لێکۆڵینەوە بکرێت. هەروەها کەسانێک کە لە نارامییەکان بوون و بوونەتە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ڕیزی کارەکانی ئەو کۆمیسیۆنەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە قەرەبووی خەسارەکان خەریکە شوێنگیری دەکرێت، وتی: زانیارییەکان خەریکە کۆ دەکرێتەوە و کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان پێک هاتووە و ئەو کۆبوونەوەگەلە تا روون بوونەوەی وردەکارییەکان درێژەی دەبێت.

News Code 44302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha