تورکیا ناتوانێت هێزەکانی کوردی سووریا لەناو ببات

جەیمز جێفر، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا جەختی کرد کە تورکیا بە ئۆپراسیۆنی سەربازنی ناتوانێت نە پەکەکە و نە هێزەکانی کوردی سووریا لەناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا لە یەک هەفتەی ڕابردوودا و بە بیانووی هەڕەشە ئەمنییەکانی هێزەکانی کوردی سووریا بۆ سەر ئەنقەرە، ئۆپراسیۆنی سەربازی ئاسمانیی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی کوردی سووریا ئەنجام داوە. ئەو ئۆپراسیۆنە بە پێی ئەوەی کە هەڕەشەیەک بووە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکاش، بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ئەمریکی.

بەڵام دوو بەرپرسی پێشووی ئەمریکا هۆشدارییان داوە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا تەنیا لەسەر بەرەنگار بوونەوەی داعش کاریگەری هەبووە و مەترسی بەهێز بوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی بەدواوە دەبێت چونکوو هێزەکانی کوردی سووری ائەگەری هەیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تورکیا لە ئەرکی خۆیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی داعش بەلاڕێدا بچێت.

جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ل سەردەمی دۆناڵد ترامپ، کاریگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەسەر هێزە کوردییەکان و تەنانەت پەکەکەشی کەم وەسف کرد. ناوبراو بە ئەلمانیتۆری وت کە ئەو هێرشانە ناتوانێت هێزە کوردییەکان و تەنانەت پەکەکەش بەتواوەتی لە ناو ببات.

News Code 44249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha