AP ١٤٠١ سەرماوەز ٤ ٠٨:٣٥

لەپشتیوانی کردنی بشێوی لە ئێران:

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی پەسەند کرد

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی پەسەند کرد

ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی لە درێژەی پشتیوانی کردنیان لە بشێوییەکانی ناو ئێران بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانییان لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە درێژەی پشتیوانی کردن لە بشێوی و ئاژاوەی ناو ئێران بڕیارنامەیەکیان لە ژێر ناوی " دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران" پەسەند کرد.

وڵاتانی چین، پاکستان، ئێریترە، ڤێنزۆئێلا، کووبا و ئەرمەنستان دەنگیان بەم بڕیارنامە نەداوە و بە سیاسی کاری وەسفیان کردووە.

ئەم بڕیارنامە بە دنەدانی ئەمریکا و رۆژاوا پەسەند کرا.

News ID 44244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha