بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەک ، هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی بنکەی تیرۆریستان لە باکووری عێراقی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش شیکردەوە.
لەو نامەیەدا هاتووە: چەندین ساڵە ئێران لە لایەن ئەم گرووپە تیرۆریستیانەوە کە لە هەرێمی کوردستاندا بنکە و بارەگایان هەیە دەکرێتە ئامانج، ئەم گرووپانە لەم دواییانەدا چالاکییەکانیان زیاتر کردۆتەوە و لە رێگای نایاساییەوە رێژەیەکی زۆر چەک و چۆڵیان بۆ ناو خاکی ئێران گواستۆتەوە و گرووپە دەستوپەیوەندەکانی خۆیان پڕچەک کردووە بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی و بینیمان کە کوشت و بڕ و تێکدانی ماڵ و حاڵی خەڵک و شکاندنی دارایی گشتی و وەحشیگەری رووی لە زیاد بوون ناوە.
هەروەها ئاماژە دراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لە سەر بەرپرسیارێتی دەوڵەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵی وڵات و سنوورە نێودەوڵەتییەکانی ، بەڵگەی حاشاهەڵنەگر و زانیاری ورد و متمانەپێکراوی بە بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و ناوچەی هەرێمی کوردستان داوە سەبارەت بە چالاکیی گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکان کە لە خاکی عێراقەوە پلانرێژی، پشتیوانی و رێکدەخرێن و کاری تیرۆریستی دژی ئێران ئەنجام دەدرێت.
نوێنەرایەتی ئێران رایگەیاندووە: لە چەندین خولی دانوستانی دوو لایەنە لە نێوان بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و ناوچەی هەرێمی کوردستان لەوانە دیداری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە تاران لە رێکەوتی ۳ی خەزەڵوەر، ئێران داوای کرد، ئەوانەی جەنایەتی تیرۆریستیان کردووە ڕادەست بکرێنەوە و لە دادگاکانی ئێراندا دادگایی بکرێن.هەروەها بنکەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان و کەمپەکانی راهێنانیان دابخرێن و ئەو گرووپانە چەک بکرێن. ئێران هەروەها جەختی کردۆتە سەر زەروورەتی جێگیر بوونی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە سنوورەکانی دوو وڵات. وەفدی عێراقی ئەم داخوازییانەی قبووڵ کردووە و بەڵێنی داوە لە چوارچێوەیەکی زەمەنیدا چەکیان بکات.
نوێنەرایەتی ئێران زیادی کردووە کە بە داخەوە تا ئەمڕۆ هیچکارێک بۆ حێبەجێ کردمی ئەم رێککەوتنانە ئەنجام نەبووە.کە چی ئێران خوازیارە جێبەجێ بکرێت.
هەروەها وتراوە کە ئێران مافی زاتی خۆی بەکار هێناوە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری لە گەلی خۆی و لە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئەم گرووپانە لە هەرێمی کوردستان بە پلانڕێژی ورد رێک شوێنی ئەو گرووپانەی پێکاوە.
Your Comment