بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی ناتەندروست و نابەرپرسیارانە لەگەڵ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەکات، بەشێوەیەک کە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدان و هاوڵاتییان هەست دەکەن سزادەدرێن.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق كۆبویەوە و و بافڵ تاڵەبانی جەختیكردەوە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی یاسا لە گرنگترین کارەکانی حکومەتە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداش هەر لەو چوارچێوەیەدایە.
وەك لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی دا هاتووە: ئەزموونی حوکمڕانی و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو، بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی و خراپیی دۆخی هاوڵاتییانی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان روونکردەوە.
هەروەها رایگەیاند، بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی ناتەندروست و نابەرپرسیارانە لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەکات و وتی: بەشێوەیەک کە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدان و هاوڵاتییان هەست دەکەن سزادەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت و لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاوڵاتی پلەدوو سەیربکرێت، گەمارۆی سیاسییان بخرێتەسەر و وەک کارتێکی فشاری سیاسی بەرامبەرمان بەکاربهێنرێت.
هەروەها وتیشی: ئێمە داوامانکردووە هەر رێکارێکی یاسایی یاخود سیستمێکی جیهانی کە هەیە بۆ کۆکردنەوەی داهات بەشێوەیەکی دادگەرانە، لێرە جێبەجێبکرێت تاوەکو هەموو هاوڵاتییانی هەرێم سوودمەندبن.
Your Comment