به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بان کی مۆن، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگهیهندراێک ئاشکرای کرد که واژۆ کردنی به‌رجام سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی بووه.
بان کی مۆن که ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی به هۆی یه‌ک ساڵه‌یی واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه، نووسی: به‌رجام سه‌رکه‌وتنێکی دیپلۆماسییه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و هه‌روه‌ها یاسا ناڤۆکییه‌کان به‌هێزتر ده‌کات. من سپاسی خواستی ئه‌رێنی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌م، ئه‌م ڕێککه‌وتنه یه‌کێکه له ئه‌سته‌مترین ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه‌کانی جیهان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له درێژه‌دا سپاسی ئێرانی کرد که پێبه‌ند بووه به به‌ڵێنه‌کانی خۆی و زیادی کرد: من سپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌م که هه‌ستاوه به ئه‌رکی خۆی. من هه‌روه‌ها له‌و هه‌نگاوانه‌ی که ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌ڵیان گرتووه سپاس ده‌که‌م.
ئه‌و جه‌ختی کرد: من له واژۆ که‌ره‌کانی به‌رجام داوا ده‌که‌م تاکوو پێبه‌ند بن به به‌ڵێنه‌کانی خۆیان و له هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش داوا ده‌که‌م تاکوو پشتیوانی له‌م ڕێککه‌وتنه بکه‌ن. ئه‌مه زۆر گرنگه که به‌رجام له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو جیهاندا بێت و هه‌روه‌ها سوودی زۆر دیاریشی بۆ خه‌ڵکی ئێران ببێت.
بان کی مۆن له کۆتاییدا نووسی: دوای به‌سه‌رچوونی یه‌ک ساڵ له به‌رجام، من دڵنیام که به‌رجام باشترین شێوه بۆ فام کردنی به‌رنامه ناڤۆکی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێرانه. من داوای جێبه‌جێ کردنی به‌رجام و بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ده‌که‌م، به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێدا ڕچاو کرابێت و ببێته هۆی هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر له جیهاندا.
Your Comment