بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەلەوەرە کۆچبەرەکان هەموو ساڵێک بە دەسپێکی وەرزی سەرما لە شوێنە ساردەکانی جەمسەری باکوورەوە وەکوو سیبری لە ڕووسیا و وڵاتانی سکانیدناڤی بەرەو شوێنە گەرمەکانی جەمسەری باشووری کۆچ دەکەن و وڵاتی ئێرانیش بە هەبوونی هەلی گونجاوی کەشوهەوایی، دەبێتە شوێنی مانەوەی ئەو پەلەوەرانە.
جێگری ژینگەی سروشتی کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان چەند مانگ دەبێتە میوانداری ئەو پەلەوەرانە و دوای پشوویەکی کورت و وەرگرتنی وزە درێژە دەدەنە ڕێگای خۆیان.
ناوبراو وتیشی: دەریاچەی زرێبار و سەدەکانی کوردستان لە گرینگترین سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستانن و جۆرەکانی پەلەوەر وەکوو: فلامینگۆ، لەقەلق، باکلان، کاکایی، ماسی زۆرەکان، هەڵۆی ماسیگر، پلیکان، سۆەی ڕەش و قوو لە ئەو پەلەوەرە میوانانەن کە دێنە کوردستان.
وەیسی ڕاشیگەیاند: ساڵانە نزیک بە 50 هەزار پەلەوەری کۆچبەر دێنە کوردستان.
Your Comment