به ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مارک تۆنه‌ر وتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی شاراوه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران سه‌باره‌ت به گرووپی ۵+۱ بوونی نییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا درێژه‌ی دا: قه‌ده‌غه‌ی به‌دوادا چوون بۆ چه‌کی ناڤۆکی له ئێران و توانی ئێمه بۆ چاودێڕی کردن به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئاشتی خوازانه‌ی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران، به شێوه‌یه‌کی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی درێژه‌ی ده‌بێت.
ڕۆژی پێشوو ڕاگه‌یه‌ندرا بوو که ئێران دوای ۱۱ بۆ ۱۳ ساڵی دایکه ده‌توانێت ۵۰۶۰ ئامێری سانتریفیۆژی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به‌خاته گڕ و له جێگه‌ی ۳۵۰۰ سانتریفیۆژی پێشکه‌وتوو دایان بنێت.
تۆنه‌ر له وڵام به پرسیاری هه‌واڵنێری ئاسۆشێتێد پرێس سه‌باره‌ت به ئاشکرا بوونی ئه‌م بابه‌ته و ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌مه هه‌ر هه‌مان به‌ڵگه شاراوه‌کانه، وتی: هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌م به‌ڵگه ئاگادارن و ده‌زانن که مه‌رجه‌کانی چین.
هه‌ر له‌مباره‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: هه‌موو جیهان هێشتا هه‌موو به‌ڵگه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌یان نه‌دیوه تاکوو تێبگه‌ن که تیمی ناڤۆکی ئێران چ شانازییه‌کی بۆ ئێران وه‌ده‌ست هێناوه. به‌ڵام هه‌موو مێدیاکان ده‌ڵێن که دوای ۱۰ ساڵی دیکه ئێران به خێرایی به‌ره‌و پیتاندنی ئۆران‌یۆم ده‌ڕوات.
ئه‌و درێژه‌ی دا: کاتێک هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م به‌ڵگه ناڤۆکییه بڵاو بکرێته‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه که ئێمه ۱۵ ساڵی دیکه به کوێ ده‌گه‌ین.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: بان کی مۆن زۆر ئاگاداری به‌ڵگه ناڤۆکییه‌کانی ئێران نییه، هه‌ر بۆیه دیمان که کارێکی کرد زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رجام نه‌بوو، دواتریش ئاشکرا بوو که کارێکی به که‌ڵکی نه‌کردووه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هه‌ناردنی چه‌ک بۆ عێراقیش جه‌ختی کرد: له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ به ئاشکرا وتمان که ئێران بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی تیرۆریسم هه‌وڵ ده‌دات و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ئێمه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بهرجامیشهوه نییه.
Your Comment