بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەلامی وتی: ئەمریکا بە پلانرێژی، پیلان و فیتنەداڕشتن لە هەوڵ دایە دینی خەڵکی ئێران لێیان بسێنێتەوە.
سەردار سەلامی وتیشی: گەلی ئێران ئەمرۆ دەبێ هاوڕا و پارێزەری نایبی ئیمامان بن و رێگە نەدەن دوژمنەکان رۆاڵەتی ئێرانییەکان بە ڕەش نیشان بدەن بەڵکوو ئەم جەماوەرە کە ئقستا هاتوون ئێرانی راستەقینەیە و ئێران بە ژمارەیەک فریو دراو هیچ کات خەسارمەند نابێت.
ئەمریکا و ئیسرائیل لە پشت رووداوەکانی ئەم دواییەن
جەختیشی کرد: دوژمن بە بیستنی دەنگی بەشکۆی گەلی ئێران کڕوکپی کردووە وچیدیکە ناوێرێت پلان بۆ نائەمن کردنی ئێران بڕێژێت.
ئەوەشی وت کە ئەم پیلانەی ئێستا لە وڵاتدا هەیە ئەنجامی بیری ئەمریکا، ئیسرائیل ، رژێمی سعودیە چونکوو ئەوان لە ماوەی 43 ساڵی رابردوودا شکستی سەختیان لە گەلی ئێران خواردووە.
سەردار سەلامی وتی: ئەمریکا بە درۆ و دەلەسە گەنجان فریو دەدات تاکوو لەو رێگایەوە بێ هیوایی بخاتە ناوخەڵک. بەڵامگەنجانی فریو دراو دەبێ بزانن ژمارەیان کمە و نابێ نیشتمان فرۆشی بکەن.
وتیشی: ئەوانەی کە دروشمی ژن، ژیان ئازادی هەڵدەدەن ،ئەم شەهیدانە تاوانیان چی بوو کە ئقستا ئاوا مەزڵۆمانە شەهید بوونە.
فریو دراوان بگەڕێنەوە
فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیشی کرد: تا دەرفەت هەیە ئەو گەنجانەی فریویان خواردووە بگەڕێنەوە دامێنی خەڵکی وڵات.
سەلامی زیادی کرد: ئەمرۆ رۆژی کۆتایی بشێوییەکانە و چی دیکە مەینە سەر شەقام چونکوو ئەمە پیلانی کۆشکی سپی و ئیسرائیل بوو کە ویستی لە کۆمەڵگای ئێراندا ئاژاوە بنێتەوەو نابێ رێگە بدەین داهاتووی ئەم وڵاتە ببێتە داهاتوویەکی پڕ لە وەیشوومە.
Your Comment