AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٦ ١٢:٥٧

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئەمڕۆ دەبینین دوژمن هەڵکەوتەکانی ئێران دەدزێت

ئەمڕۆ دەبینین دوژمن هەڵکەوتەکانی ئێران دەدزێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بەرپرسان ئەرکیان هەیە و دەبێ پشتیوانی هەمە لایەنە لە بلیمەتەکان بکەن، وتی: دوژمن بلیمەتەکانمان دەدزێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دوازدەیەمین کۆڕبەندی بلیمەتان لە تاران رایگەیاند؛ دەوڵەت دەبێ پشتیوانی لە بلیمەتان و هەڵکەوتەکان بکات.

ڕەئیسی وتی: ئەمڕۆ ئێمە کێشەی دزینی مێشکەکان واتا هەڵکەوتەکانمان هەیە و دوژمن دەیەوێت توانایی و زیرەکی ئێمە بدزێت،.

وتیشی: هەڵکەوتەکانی ئێمە پێشڕان و پێشەنگی و اتن و‌دوژمن هەوڵ دەدات ئەم توانایی و زیرەکیانە لە ئێمە بدزێت و رایانبکێشێت.

News ID 43826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha