بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی سەرەکی نمایشی سەربازی بەهێزیی سوپای پاسداران بەیانی ئەمرۆ دووشەمە بە سەرکردایەتی قەرارگەی عاشوورای هێزی زەوینیی سوپا لە ناوچەی گشتیی ئەرەس بەڕێوەچوو.
سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپا وتی: ئۆپراسیۆنی هێلی بێرنی پەڕەشووتسوران، ئۆپڕاسیۆنی هێرشی شەوانە، ئۆپراسیۆنی باڵەفڕەکەن و درۆن بەشێک لەم نمایشە سەربازیەیە.
وتیشی: ئەم نمایشە سەربازیە بۆ و ڵاتانی دۆست و دراوسێ پەیامی ئاشتی و ئاسایشە و بۆ دوژمنان پەیامی بەهێزییە و ئامادەین لە گەڵ دیکەی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا وڵامی هەر چەشنە هەڕەشەیەک بدەینەوە کە مەترسی بێت بۆ سەر وڵاتمان.
Your Comment