AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٥ ٠٤:١٣

لە کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری پاڵەوانیی ئاسیا؛

کێشهەڵگرە ئێرانییەکان شەش میدالیای ڕەنگاوڕەنگیان بەدەست هێنا

کێشهەڵگرە ئێرانییەکان شەش میدالیای ڕەنگاوڕەنگیان بەدەست هێنا

کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی کێشهەڵگری ئاسیا لە بەحرەین بە وەدست هێنانی شەش میدالیا بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لەوانە میدالیای زێڕی داودی لە بواری دوو جاردا کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کێبڕکێیەکان دەستەی 109+ کیلۆگرام لە دوا ڕۆژی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا کە لە شاری مەنامەی بەحرەین بەڕێوە چوو، عەلی داودی و موحسێن دادڕەس لە ئێرانەوە کێبڕکێیان دا.

عەلی داودی لە کێبڕکێیەکان ئەو دەستە بە هەڵگرتنی کێشی 195 کیلۆگرام میدالیای زیویان بەدەست هێنا. لە بواری دوو جاریشدا بە هەڵگرتنی کێشی 243 کیلۆگرام لە جووڵەی دووهەم میدالیای زێڕی بەدەست هێنا و بە هەڵبژاردنی کێشی 250ویستی بە ڕێکۆردی نوێی ئاسیا بشکێنێت کە سەرنەکەوت و بە کشتی بە هەڵگرتنی 438 کیلۆگرام میدالیای زیوی وەرگرت.

موحسێن دادڕەسیش سەرەتا بە تۆمار کردنی 190 کیلۆگرام میدالیای بڕۆنزی دەست خست. لە دووجاردا کێشی 217 لە جوولەی یەکەمدا میدالیای بڕۆزنی بەدەست هێنا. بەم شێوەیە دادڕەسیش میدالیای بڕۆنزی دوو جار و بە 407 کیلۆگرام میدالیای بڕۆزنی لە مل کرد.

News ID 43806

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha