AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٤ ٢٢:٣٩

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئەمریکاییەکان لە هەر جووڵەیەکی داهێنەرانەی گەلی ئێران تووڕە دەبن

ئەمریکاییەکان لە هەر جووڵەیەکی داهێنەرانەی گەلی ئێران تووڕە دەبن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان لە هەر جووڵەیەکی باش، داهێنەرانەی گەلی ئێران توورە دەبن و لە کەموکۆڕی و کێشە و نا ئەمنی ئێران خۆشحاڵن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەرئاماژە بە پشتیوانی ئەمریکا لە بشێوی و نائەمنی لە ئێران، وتی: هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بشێوی ، تیرۆر و تێکشکاندن لە وڵاتێکی تر پەرەپێدەدات، ئەو قسەیەی ئیمام خومەینی وەبیر دێنێتەوە کە ئەمریکای بە شەیتانی گەورە ناوبردووە.

وتیشی: لە ریشەدۆزی زۆربەی خراپکاری و تیرۆر و بشێوی و ئاژاوەکانی ناوچەکە رۆڵ و شوێن پەنجەی ئەمریکا دیارە.

راشیگەیاند: ئەمریکاییەکان لە هەر جووڵەیەکی باش، داهێنەرانەی گەلی ئێران توورە دەبن و لە کەموکۆڕی و کێشە و نا ئەمنی ئێران خۆشحاڵن.

News ID 43805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha