AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٤ ١١:٠٩

لە وەڵام بە لێدوانە دەستێوەردانانەکانی جۆبایدن؛

کەنعانی: دەستێوەردان، دەستدرێژی و کشتوبڕ، چییەتی خودی ئەمریکایە

کەنعانی: دەستێوەردان، دەستدرێژی و کشتوبڕ، چییەتی خودی ئەمریکایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: نە قسەکانی بایدن و نە دەستێوەرداناکەنای ئەمریکا هەرگیز نابێتە هۆی سەرسووڕمانمان، چونکوو دەستێوەردان، دەستدرێژی و کوشتوبڕ، چییەتی ڕاستەقینەی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ 24 ی ڕەزبەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە کاردانەوە بە لێدوانە دەستێوەردانانەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران نووسی: لە دەسپێکی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئیران، دوێنێ شەممە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ جاری چەندەم لە لێدوانێکی دەستێوەردانانە، پاڵپشتیی لە نائارامییەکان لە ئێران کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران سەربڵەندتر لەوەیە کە بە دەستێوەردان و لێدوانی سیاسەتوانانی ماندووی هەوڵە بێ ئەنجامەکان لە دژی ئێران، ورەی نزم ببێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: نە قسەکانی بایدن و نە دەستێوەرداناکەنای ئەمریکا هەرگیز نابێتە هۆی سەرسووڕمانمان، چونکوو دەستێوەردان، دەستدرێژی و کوشتوبڕ، چییەتی ڕاستەقینەی ئەمریکایە. بەڵام ئێمە پیاوانی مێژووین و لە قووڵایی مێژوودا ڕیشەمان هەیە.

News ID 43795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha