بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەکانی دوێنێی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێرانی تۆمەتدانی سیاسی، دەستێوەردان و هاندەری ئاژاوەگێڕان و یاساشکێنەکان وەسف کرد و ئیدانەی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە دەستووری کۆماری ئیسلامی ئیران مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بە فەرمی ناسراوە، ڕایگەیاند: جێگای سەرەنجە کە سەرۆک کۆمار و هەندێک بەرپرسانی فەڕەنسا لە گۆرانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران، هەوڵی هێزەکانی پارێزەری ئاسایش لە بەرەوڕوو بوون لەگەڵ ئاژاوەگێڕانی ئیدانە کردووە و دەوڵەتی ئێران بە خۆبواردن لە توندوتیژی و پاراستنی مافی ئاژاوەگێڕان بانگهێشت دەکات، بەڵام هاوکات لە کاردانەوە بە مانگرتووانی کرێکارەکانی بەشی نەوت و گازی فەڕەنسا، هەڕەشە لە کرێکاران دەکەن کە ئەگەر کۆتایی نەهێنن بە خۆپیشاندانەکانیان، پشت بە زۆرەملێ دەبەستن.
کەنعانی جەختی کرد: ئەوە دووفاقەییەکی ئاشکرایە و جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە مافی مرۆڤ لە یاسای زۆربەی وڵاتانی ڕۆژاوا، ئامێرێکە بۆ گەییشتن بە ئامانجی سیاسی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەیە.
Your Comment