AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٥ ٢١:١٠

برینداریش هەیە؛

تەفینەوە لە هەولێر/ ئەفسەرێکی دژە تیرۆری یەکێتی کوژرا

تەفینەوە لە هەولێر/ ئەفسەرێکی دژە تیرۆری یەکێتی کوژرا

کەمێک پێش ئیستا ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی 32ـی پارک لە هەولێر تەقییەوەو بەهۆیەوە کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمرۆ بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوەو چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردوەتەوە، کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوەو و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو کەسانەى بەهۆی تەقینەوەکە گیانى لەدەستداوە ئەفسەرێکى هێزەکانى دژەتیرۆری یەکێتییە کە ناوی (هاوکار جافە)ە.

News ID 43700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha