یەکێتی ئەرووپا دەستێوەردان لە کاروباری ئێران بکات وڵامی توندی ئەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دەستێوەردانی هەندێ بەرپرسی ئەورووپایی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران ئاڵۆزین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ لۆیجی دی مایۆ هاوتای ئیتالیایی خۆی جەختی کرد: ئەگەر یەکێتی ئەورووپا بیەوێت بەپەلە و بێ بیرکردنەوە کارێک بکات دەبێ چاوەڕوانی وڵامی ئێران بێت.

لەو گفتوگۆیەدا باس لە رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران و بشێوییەکان و هەروەها دانوستان بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان کرا.

ئەمیر عەبدوڵاهیان سەبارەت بە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: هزکارانی بیانی ، رێکخەران و تیرۆریستان بە تایبەتی لە زاهێدان و رۆژاوای ئێران گردبوونەوەی خەڵکیان بەرەو ئاژاوەگێڕی و توند وتیهی برد و خەڵکی بێ تاوان و پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایشی وڵات بوونە قوربانی.

News Code 43684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha